پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی گشتیی ھەسەدە دەڵێت، ئەگەر ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ ھاوکارانیان نەبێت، ھەرێمەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات”ھەسەدە” لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاندوە، مەترسی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و ھێشتاش ھەڕەشەیە بۆ سەر گەل و سەرتاپای جیھان، ئەگەر ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ ھاوکارانیان نەبێت، ھەرێمەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا، بۆ سەر ھەرێمەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بەردەوامە، داگیرکردنی خاکیش ھێشتا درێژەی ھەیە، ژێرخان و خزمەتگوزارییەکانی گەل دەکاتە ئامانج، بۆئەوەی ھیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەشی گەل نەکرێت.
وتیشی، پێویستە ھەموویان لە ڕێگەی کار و خەباتی ھاوبەش و ڕێکخستن و ھۆشیارکردنەوەی جڤاکەوە، ئەو ھەوڵانە پوچەڵ بکەنەوە.