پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئەگەر لەشكركێشیی توركیا ڕوبدات، پێنج سیناریۆ چاوەڕێی سوریا دەكەن.
فەرهاد شامی، وتەبێژی (هەسەدە) رایگەیاند: ئەو پێنج سیناریۆیە لە چۆڵكردنی ناوچە كوردی و عەرەبییەكان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا دەستپێدەكات، گروپە چەكدارەكانی (هەیئەت تەحریر ئەلشام و بەرەی نوسرە) شارەكانی عەزاز و عەفرین كە لەژێر كاریگەریی توركیادان كۆنترۆڵ دەكەن، لەگەڵ هێرشێكی بەرفراوان كە لەلایەن هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلب ئەنجام دەدرێت، فراوانكردنی چالاكیی شانەكانی داعشیش بەرەو بیابانی بادیەی سوریاش یەكێكی ترە لە سیناریۆكان.
وتیشی: سیناریۆی پێنجەم دەرگا بۆ لێشاوی پەنابەرانی سوری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەكاتەوە بە شێوەیەكی بەرفراوان.
سەبارەت بە دوایین كۆبوونەوەی فەرماندەیی گشتیی (هەسەدە)ش، فەرهاد شامی وتی، هەموو پێكهاتەكانی (هەسەدە) ئاماژەیان بە پێویستی بەڕێوەبردنی جەنگێكی سەرتاسەری كرد لە دژی هەر هێرشێكی سوپای توركیا.