مەزڵوم كۆبانێ داوای گفتوگۆی لایەنەكانی رۆژئاوا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، (هەسەدە) داوا دەكات هێزو لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆی راستەوخۆ ئەنجام بدەن و رەخنەو تێبینییەكانیان نەبەنە راگەیاندنەكانەوە.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەیی گشتی هەسەدە رایگەیاند، داوا لە لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و راستەوخۆ لەگەڵ یەكتری دانیشن.

دەشڵێت، “پێویستە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا كێشە و خاڵە ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن و پەنا نەبەنە بەر ئەوەی لە رێگەی راگەیاندنەوە كێشەكان چارەسەر بكەن”.

ئاماژە بەوەشدەكات، گفتوگۆی راستەوخۆی ئەو لایەنانە لەبەرژەوەندی خەڵكی ناوچەكەیەو پرسێكی گرنگە بۆ كوردانی رۆژئاوا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک