هێزی سەربازی سوریا گەشتە كۆبانێ‌

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە لە چوارچێوەی‌ رێوشوێنە سەربازییەكانی حكومەتی دیمەشق، كاروانێكی دیكەی سەربازی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتەوە لە دەروازەی‌ تایهەی‌ رۆژئاوای منبج، گەیشتە كوبانێ.

سەرچاوەیەكی سەربازی هێزەكانی‌ سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند: كاروانە سەربازییەكە پێكهاتووە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی، كە راجیمەی‌ موشەك و تۆپهاوێژی قورس و ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوەی‌ سەربازی لە خۆگرتبوو، گەشتە خاڵەكانی بە یەكگەیشتن لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە گرێسپی.

بە وتەی‌ ئەو سەرچاوەیە، رێكارە سەربازییەكان چەك وتەقەمەنی و سەربازی لە خۆگرتوەو لە نزیك گوندی شەشە لە سنوری كوبانێ بڵاوەیانكردوە.

رۆژی هەینی رابردو مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی‌ گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند: رەزامەندیان داوە بۆئەوەی‌ خاڵەكانی سوپای سوریا لە كوبانێ و منبج و ناوچە سنورییەكان قاییم بكرێن و ئەركی پاراستنی سنوری سوریا رابپەڕێن بەو مەبەستەی‌ شەڕ لە ناوچەكانمان لابدەین.

لەسەر بنەمای لێكگەیشتەكانی هەسەدەو حكومەتی دیمەشق، بە چاودێری روسیا بەشێوەیەكی بەردەوام هێزی سەربازی سوریا دەبرێتە ناوچە سنورییەكان لەگەڵ توركیا و گروپە چەكدارەكانی هاوسۆزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا