مەزڵوم عەبدی بۆ كۆچی دوایی عەلی قازی: خەونەكانت لە بیرناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی‌ گشتی هێزەكانی‌ سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ كۆچی دوایی عەلی‌ قازی، تاكە كوڕی قازی محەمەدی دامەزرێنەری كۆماری مەهاباد، لە تویتێكدا وێڕای سەرەخۆشی، تەئكیدی لەوەكردوەتەوە خەونی ئەو لە رۆژئاوای كوردستان لە بیر ناكەن.

عەبدی لە تویتەكەیدا نوسیویەتی، بە پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ عەلی-م پێگەیشت، ئەو تا دوانەفەس لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاوادا بو.”

هاوكات فەرماندەی‌ گشتی هەسەدە هیوای خواستوە گەلی كورد لە ئاسایشدا بژین و ئومێدی خۆی دەربڕیوە رەوانی كۆچكردو شادبێت.
لە بەشێكی تویتەكەیدا عەبدی رایگەیاندوە، بەڕێز عەلی‌ دڵنیابە خەونەكانت لە رۆژئاوا لە بیرناكەین.

رۆژی یەكشەممە 10ـی تەموزی 2022، عەلی قازی كوڕە تاقانەكەی پێشەوا قازی محەممەد لە سەعات 05:00 بەیانی لە شاری “بۆن”ی ئەڵمانیا لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

عەلی قازی محەممەد لە ساڵی 1933 لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبوە؛ كاتی راگەیاندنی كۆماری كوردستان تەمەنی 13 ساڵ بوە، ماوەیەك سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان بو و دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە دەستبەرداری پۆستەكەی بو.

چەند ساڵێك دوای روخانی كۆماری كوردستان روی لە وڵاتی ئەڵمانیا كرد.

عەلی قازی تەنیا كوڕی قازی محەممەد بو، باوكی چوار كوڕ و كچێكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا