هەسەدە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی گرتووخانەی “غوێران”ی ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات، هەدەسە رایدەگەیەنێت، تەواوی گرتووخانەی غوێران كۆنتڕۆڵكراو سەرجەم زیندانیانیش خۆیان رادەستكردەوە.

كەمێك پێش ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە ) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، شەڕڤانان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەتەواویی زیندانی غوێرانیان لە حەسەكە كۆنترۆڵكردەوە.

هەسەدە ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە سەرجەم ئەو داعشانەی لەناو زیندانەكەوە هەڵهاتبوون و ڕووبەڕووی هێزەكان دەبوونەوە، خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان كردووەتەوە.

شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو شانە نووستووەكانی داعش هێرشیانكردە سەر زیندانی غوێرانی حەسەكە، كە نزیكەی پێنج هەزار داعشی تێدا زیندانییكراوە و بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراویان لە بەردەم یەكێك لە دەرگاكانی زیندانەكەدا تەقاندەوە و ڕووبەڕووی پاسەوانانی زیندانەكە بوونەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەك لە زیندانییكراوەكانی داعش لە زیندانەكە چوونە دەرەوە و شەڕ و پێكدادانی لێكەوتەوە.

لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەڵهاتووەكانی داعش و شەڕڤانانی هەسەدە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامبوو، شەڕڤانان ڕێگرییان كرد لە هەڵهاتنی داعشەكان و دەوروبەری گرتووخانەی غوێرانیان گەمارۆدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا