مەزڵوم كۆبانێ‌: لە حەسەكە مێژووی ئازادكردنی كۆبانێ دووبارە بوەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە ) ڕایگەیاند، هێزەكانیان بە تێكشكاندنی چەكدارانی داعش لە حەسەكە، مێژووی سەركەوتنی كۆبانێیان بەسەر داعشدا دووبارەكردەوە.

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە ) لەبارەی كۆنترۆڵكردنی تەواوەتیی زیندانی غوێرانی حەسەكە، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ لە دەستی داعش، پەیامێكی لە توویتەری خۆی بڵاوكردەوە.

مەزڵوم كۆبانێ‌ رایگەیاند: حەوت ساڵ بەسەر ڕزگاركردنی كۆبانێدا و تۆماركردنی یەكەم سەركەوتن بەسەر داعشدا تێپەڕبوو، ئەمڕۆ هێزەكانمان بە تێكشكاندنی داعش لە حەسەكە و پووچەڵكردنەوەی پیلانی لایەنگرانیان، مێژووی سەركەوتنیان دووبارەكردەوە.

راشیگەیاند: بۆ كۆتاییهێنان بە داعش پێویست دەكات سەقامگیریی سیاسیی و ئابووریی و پەسەندكردنی نێودەوڵەتیی هەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، شەڕڤانان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەتەواویی زیندانی غوێرانیان لە حەسەكە كۆنترۆڵكردووە، ئەوەش دوای زیاتر لە شەش ڕۆژ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانان و شانە نووستووەكانی داعشدا هات لە حەسەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا