عێراق ڕێککەوتنێک بۆ هاوردەکردنی غاز لەگەڵ ئێران واژۆدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند: بەمەبەستی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا و پڕ كردنەوەی خواست و دابینكردنی كارەبای پێویست بۆ هاوڵاتیان، وەزارەتەكەی گرێبەستی هاوردەكردنی غازی لەگەڵ کۆمپانیای نیشتیمانی غازی ئێرانیی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆكرد.

وەزیری کارەبا وت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوانیان رۆژانە بەبڕی (50) ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوردە دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ پاراستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان زیادبونی خواست لەسەر وزەی كارەبا لەگەڵ ئەو بڕەی غازەی لە كێڵگە نیشتیمانییەكان بەرهەم دەهێنرێت، رۆژانە پێویستمان بە ئەو بڕە هەیە تا كێڵگەكانی وڵات نۆژەنكردنەوەیان كۆتایی پێدێت.

رۆژی 16ی مانگی شوباتی ئەمساڵ محەمەد کازم ئالسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند، رێککەوتنێک لە نێوان عێراق و ئێران هەیە بۆ هەناردەکردنی 40 بۆ 50 ملیۆن مەتر سێجا غاز، لە هاوینی ئەمساڵیش بە دڵنیاییەوە هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق زیاد دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا