بەهۆی رەخنە گرتن لە حكومەت ئاسایشی پارتی هاوڵاتییەك دەڕفێنێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتییەك بە ناوی كاروان عبدلواحید كە پێشمەرگەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتداران گرت، بەهۆی ئەو رەخنانەوە دەستگیركراوە.

ڕێكخراوی 17 ی شوبات بۆ مافەكانی مرۆڤ دەستگیركردنی ئەو هاوڵاتیەی هەولێر لەلایەن هێزێكی ئەمنی پارتی شەرمەزاردەكات و ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی رۆژی یەك شەممە لە گەڕەكی بەهاری نوێ‌ ئەو هاووڵاتیە لە ماڵەكەی خۆی لەلایەن ئاسایشی پارتی ڕفێندراوە.

رێكخراوی 17 ی شوبات جەختدەكاتەوە پاراستنی گیانی كاروان لەئەستۆی هێزەئەمنیەكانە.

دوو رۆژ بەر لە ئێستا كاروان عەبدولواحد لە یەكێك لە پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل رەخنەی توندی لە بڕیارێكی حكومەت گرت كە تایبەتە بە گرێبەستی ئەلكترۆنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا