نوێترین راپرسی: ترەمپ لەپێش بایدنەوەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەنوێترین راپرسی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە  1.6% لە پێش سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە.

رۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، پێگەی Real Clear Politics-ی ئەمریکی، ئەنجامی راپرسییەکانی ناوەندەکانی تینک تانک و دەزگا میدیاییەکانی ئەمریکای کۆکردووەتەوە و ئەنجامی کۆکردنەوەکەشی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە بە گوێرەی تێکڕای ئەو راپرسیانە، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان، 46.6%ـی دەنگەکان بە دەستدەهێنێت، جۆ بایدنیش کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان 45%. واتە ترەمپ بە 1.6% لە پێش بایدنەوەیە.

ئەو پێگە ئەمریکییە، سەرجەم راپرسییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە کۆکردووەتەوە و دواتر تێکڕای ئەنجامی ئەو راپرسیانەی بڵاوکردووەتەوە.

بە گوێرەی نوێترین راپرسی ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی، بایدن لە شەش ویلایەتی یەکلاکەرەوەدا، رێژەی دەنگەکانی  بەراورد بە ترەمپ بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەو راپرسییە لە ویلایەتی وێسکۆنسن، بایدن 1% لەپێش ترەمپە. هەروەها سەرۆکی ئەمریکا کە تەمەنی 81 ساڵە، لە هەریەک لە ویلایەتەکانی جۆرجیا، ئاریزۆنا، نیڤادا و کارۆلاینای باکوور رێژەی دەنگەکانی زیادیکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هێشتا ترەمپ لەپێشە

لەو چوار ویلایەتە، لە میشیگن ترەمپ بەجیاوازی  2% لەپێش بایدنە، لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور بەجیاوازی 9% لەپێش بایدنەوەیە.

هەرچی راپرسییەکەی بلومبێرگە ئاماژە بەوە دەکات لە ویلایەتەکانی میشیگن و پێنسلڤێنیا، رکابەرێتییەکەی نێوان بایدن و ترەمپ سەختە و رێژەی دەنگدانی پێشبینیکراویان یەکسانە و هەردووکیان  45%یان هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا