ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چارەنووسی مووچە یەکلایی دەکاتەوە

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر کۆببێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی شوبات بدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئادار)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆببێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11 (بەکاتی هەولێر) لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر دەستپێدەکات و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم، راپۆرتی وەزارەت لەبارەی مووچەوە دەخاتەڕوو.

هەرچەندە حکومەتی ناوەندی تا ئێستا بە دوو قۆناغ بڕی زیاتر لە 600 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوبات ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم بەبیانووی نەناردنی مووچەی بەشێک لە دامودەزگاکان، تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتی دابەشنەکردووە.

رۆژی سێشەممە (27ـی ئادار)، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مزگەوتێکی هەولێر کە بانگهێشتکرابوو بۆ کردنەوەی بەربانگ رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران مژدەیەک دەدەینە هاوڵاتییان”.

رۆژی 11ـی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 560 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا، دواتر بە قۆناغی دووەم بڕی زیاتر لە 37 ملیار دینار رەوانەکرا.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی حکومەت، هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە، بڕی زیاتر لە 900 ملیار دینار مانگانە خەرجیی مووچەی کۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا