پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عوسمان کاروانی، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیێنێت، دەستبەسەرداگرتنی قووت و مووچەی هاوڵاتییان و دابەشنەکردنی مووچە شایستەی گەلێک نییە کە دەیان قوربانی هاوشێوەی ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕەوی بەسەر هاتبێت.
عوسمان کاروانی، بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: هەر لە سەرەتای درووستبوونی کابینەی نۆیەمی حکومەت کۆمەڵێک بەڵێنی گەورە و قەبە بە خەڵک درا کە ئێستا زۆرینەی ئەو بەڵێنانە جێبەجێنەکرا و بگرە کابینەکە بووە مایەی سەرئێشە و ئازار بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
لەبارەی وتەکانی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەندامەکەی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، “شەرمە بۆ حکومەتێک کە وتەبێژەکەی ئەو کەسانە بە لارێدەر و خۆفرۆش و پێشێلکاری دەستوور لەقەڵەم بدات کە لە بەغدا هەوڵ بۆ گێڕانەوەی مووچە و قووتی هاوڵاتییان دەدەن، بەڵام “خۆی بە لەسەر رێگەیەکی راست بزانێت کە لە ماوەی پێنج مانگدا یەک مووچە و لە ساڵێکدا دوو مووچە بدات بە گەلەکەی”.
بە ووتەی ئەندامەکەی یەکگرتووی ئیسلامیی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەردەم دووڕیانێکدایە؛ ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین، با وەفدێک بنێرن بۆ بەغدا و بیسەلمێنێت کە نادەستوورین، ئەگەریش ناتوانێت بیسەلمێنێت، دەبێت تەسلیمی واقعەکە ببێت. ئەو دەڵێت، “کورد ئەو سەردەمەی تێپەڕاند کە نەخێری ئەو، نەخێری تەواوی عێراقییەکان بێت و کارتی فشاری بەهێزی پێنەماوە، ئێستا کورد لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بەغداش پێگەی لاواز بووە و وەک جاران مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت، بۆیە دەبێت کورد بەو بارودۆخە رازیبێت کە کەس دەستی تێدا نییە خۆیان نەبێت.
سەبارەت بە دابەشنەکردنی مووچە، عوسمان کاروانی دەڵێت: پێنج مانگە یەک مووچە دراوە، ئەمە لەکاتێکدایە هەر بە داهاتی ناوخۆ دەتواندرا لەو ماوەیەدا لانیکەم دوو بۆ سێ مووچە بدەن. ئەمە لەکاتێکدا ئەو پارەیەی لە بەغداوە هاتووە دەستت بەسەردا گرتووە و ئامادە نیت بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنان پڕبکەیتەوە، بەڵکو تەواوی پارەکەت خستووەتە خزمەت بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی.