ئێران دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %60 دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، ئێران لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %60 کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی ئیرنا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە نوێترین هەنگاویدا ئێران دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %60، هاوکات سەنتەرفیوجی نوێی لە هەردوو هۆڵی بەتاڵی وێستگەکانی فۆردۆ و نەتەنز داناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە تا ئێستا ئەو دوو هۆڵە هیچ ئامێرێکی سەنتەرفیوجیان تێدا دانەنراوە.

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئێران گۆڕینی ئامێری سەنتەرفیوجی وێستگەی فۆردۆیە لە IR1ەوە بۆ IR6، کە دەبێتەهۆی زیادکردنی هێزی ئەتۆمی وێستگەگە بۆ دە هێندە.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا هەریەکە لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تێیدا داوایان لە تاران کرد بڕیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەبێ دواکەوتن جێبەجێبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا