ئارى هه‌رسین: به‌بێ پارتى زۆر ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌رپرسى لقى چوارى پارتى ده‌ڵێت، ئێمه‌ نه‌مانووتووه‌ بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین به‌ڵكو ناچینه‌ پرۆسه‌كه‌وه‌ ده‌شڵێت، ئێمه‌ به‌و شێوازه‌ى ئێستا دادگاى باڵا بڕیارى لێداوه‌ ناچینه‌ پرۆسه‌كه‌وه‌ و به‌بێ پارتى زۆرئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت.

ئارى هه‌رسین به‌رپرسى لقى چوارى پارتى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: پارتى حزبێكى سیاسیه‌ به‌نیازى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و سه‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستانه‌، به‌بڕیارێكى مه‌كته‌بى سیاسى گه‌شتووینه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ین.

ئارى هه‌رسین وتى: ئه‌گه‌ر سه‌یرى به‌یاننامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیتان كردبێت هۆكاره‌كانى بڕیاره‌كه‌ى پارتى روونن، دادگاى فیدراڵى له‌ راستیدا ده‌ستوورى نیه‌ بڕیاره‌كانى یاسایى نین و سیاسین ده‌یه‌وێت ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان ته‌سلیمى ئیراده‌ى شۆڤێنى بێت بۆیه‌ به‌شدارنابین، ئه‌وه‌ قبوڵناكه‌ین و ته‌سلیم نابین.
وتیشى: هه‌موو لایه‌نێكى سیاسى میتۆدى دیبلۆماسى خۆى هه‌یه‌ به‌و میتۆده‌ دیبلۆماسیانه‌ و راستگۆیانه‌ بارودۆخه‌كه‌ بۆلایه‌نه‌ سیاسییه‌كان باس ده‌كه‌ین ئه‌وانیش خۆیان و بڕیارى خۆیان خۆ شته‌كه‌ به‌زۆرنیه‌.
ده‌شڵێت: ئێمه‌ بایكۆت ناكه‌ین ئێمه‌ ناچینه‌ پرۆسه‌كه‌وه‌، هه‌تا به‌مشێوه‌یه‌ بێت به‌دیموكراسى نازانین خۆى هه‌ڵبژاردن ممارسه‌كردنى دیموكراسیه‌ ئه‌م شێوازه‌ى دادگاى باڵا دیناوه‌ شێوازێكى دیموكراسى نیه‌، ئێمه‌ نه‌مانووتووه‌ ناهێڵین هه‌ڵبژاردن بكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، به‌بێ پارتى زۆرئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت.

روونیده‌كاته‌وه‌، 11 كورسى له‌پارتى كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و 11 كورسیه‌ هى پارتى نیه‌ و هى پێكهاته‌كانه‌، ئێمه‌ ئێستا 45 كورسیمان هه‌یه‌ له‌ 111 كورسى، ئه‌گه‌ر له‌ 100 كورسى 38 بێنین هه‌مان شته‌.

ئارى هه‌رسین هێما به‌ه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر بچینه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ كورسییه‌كانى جارانمان نه‌هێنین وه‌كو ئێستا ده‌یهێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا