نیکی هەیلی یەکەم سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ بەدەستهێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیکی هەیلی توانی بۆیەکەم جار لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، شکست بە دۆناڵد ترەمپ بێنێت و توانی زۆرینەی دەنگەکانی واشنتن-ی پایتەخت بۆخۆی مسۆگەر بکات.

نیکی هەیلی، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان توانی لە واشنتن دیسیی پایتەختی ئەمریکا %62.9ـی دەنگەکان و هەر 19 نوێنەرەکەی پارتی کۆمارییەکان لەو شارە بەدەستبهێنێت و کۆی ژمارەی نوێنەرەکانی گەیاندە 43 نوێنەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش %33.2ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و نەیتوانی هیچ نوێنەرێک بباتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار لەبەرامبەر نیکی هەیلییدا تووشی شکست هات.

نیکی هەیلی کە پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ماوەیەکیش پارێزگاری ویلایەتی ساوث کارۆلاینا بووە، نەیتوانی لە ویلایەتەکەی خۆی لە دۆناڵد ترەمپ بباتەوە، بەڵام لە پایتەختی ئەمریکا سەرکەوتنێکی چاوەڕوانکراوی بەدەستهێنا.

سەرکەوتنەکەی پارێزگاری پێشووی ساوث کارۆلاینا، نیکی هەیلی کرد بە یەکەم بەربژێری ئافرەتی لەمێژووی ئەمریکادا کە لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی واشنتنۆنی پایتەخت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سەرکەوتنی نیکی هەیلی لە واشنتن تا رادەیەک چاوەڕوانکراو بوو. چاودێرانی سیاسی هۆکاری شکستەکەی ترەمپ بۆ لاوازی بنکەی جەماوەری کۆمارییەکان لە پایتەختەکەی ئەمریکا دەگەڕێننەوە.

دۆناڵد ترەمپ کە تا ئێستا لە هەڵبژاردنی بەرایی هەموو ویلایەتەکان سەرکەوتنی بەسەر رکابەرەکانیدا بەدەستهێناوە، ‘بەتەواویی ئامادەیە بۆ سێشەممەی سووپەر’ کە دەکاتە سبەی (5-3-2024) و 15 ویلایەت و یەک ناوچەی ئەمریکا کە نوێنەرایەتیی 874 نوێنەر دەکەن، هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و بە رۆژێکی یەکلاکەرەوە دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا