باندێكی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە زاخۆ باندێكی حەوت كەسی كە كاریان بەكارهێنان و بازرگانیكردن بووە بە ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران و دەست بەسەر بڕێك لە ماددە هۆشبەر و ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی زاخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی زاخۆ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس توانیویانە باندێكی حەوت كەسی دەستگیر بكەن، كە سێ‌ كەسیان بازرگانن و چوار كەسەكەی دیكەی بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكانن.

جگە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕێك لە ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (شیشە، تلیاك و هێرۆین) دەستبەسەر چەندین جۆر چەك و تەقەمەنیدا گیراوە، وەكو 10 جۆری جیای دەمانچە و چەند جۆرە نانجۆركێك و دەیان فیشەك و چەقۆ و چەند چەكێكی مام ناوەند.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا لەلایەن ئاسایشی زاخۆ هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، نزیكەی 100 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون، هەر لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە دووەم باندە دەستگیر دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا