کەشناسی عێراق وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرمای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلە سەرمایەی تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە27ی شوبات، عامر جابر، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد،” ئەو بارستە هەوا ساردەی بە بارستە هەوای سیبیری ناسراوە و تەواوی وڵاتی گرتووەتەوە بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.

لەکاتێکدا، بەپێی کەشی پێشبینیکراوی کەشناسی هەرێمی کوردستانیش، خێرایی با لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها رەشەباکەی سلێمانی ئەمڕۆ و سبەی بەردەوامی دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا