وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی سورێژە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و نەوەکانی ئایندە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتو بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: هاوکات بەردەوامیش دەبین لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ ئەم هەڵمەتە ماوەی دو هەفتە دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:

_  ڕۆژی دەسپێكردن 14-4-2024

_  ماوە 10 ڕۆژ (دو هەفتە)

_ شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

_ تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

_ ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

_ ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

_  قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

_ ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

_ سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

_ ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

_ ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

_ گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا