بانكی رافیدەین لەبارەی هەژماری بانكییەوە بڕیاڕێكی نوێی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی پاشەكەوتكردنی پارە لە بانك، بانكی رافیدەین بڕیاریدا بەكردنەوەی هەژماری بانكی بۆ هاوڵاتیانی عێراقی بەسەرجەم چین و توێژەكانەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین كە ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویكردوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆفەری دانانی پارەی عێراقییەكان دەستپێكردووە و كردنەوەی هەژماری بانكی بۆیان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم چین و توێژەكان دەتوانن پارەكانیان لەبانك دابنێنن بۆئەوەی سوودی ماددی یان هەبێت.

لەو راگەیەنراوەدا داوا لە هاوڵاتیان كراوە، سەردانی لقەكانی بانكەكە بكەن بە مەبەستی فێربوون لە ڕێنماییە تایبەتەكانی دانانی پارەكانیان لە بانك .

بانكی رەشید یەكێكە لەبانكە سەرەكیەكانی عێراق، خاوەنی چەندین لقە لەشارەكاندا و ئەو بانكە بەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێك ناو بەناو قەرز و پێشینە بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا