پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی پیشەسازی نەوتیی هەرێم دووپاتی کردەوە کە هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەدی ناکرێت و تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە.
مایلز کاگینگس، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێم ووتی ئەوان وەک کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتیی هەرێم تەنها کێشەیان ئەوەنیە کە هەناردەی نەوت راگیراوە ، بەڵکو “ئەمساڵ تا ئێستا شایستە داراییەکانی خۆمان وەرنەگرتووە و ئومێدەوارم بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەرەوپێچوون لە پێدانی شایستە داراییەکانی ئەوانیش بەدی بێت”.
بەهۆی بڕیارەکانی دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەرێمی کوردستان ماوەی 6 مانگە هەناردەی نەوتی لەرێگەی بەندەری جەیهان لە تورکیاوە راگیراوە و تا ئێستاش هیچ هیوایەک بۆ دەستپێکردنەوەی نیە.