سیستانی لەسەر فرۆشتنی دراو بە وڵاتانی دراوسێ فەتوایەکی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشتنی دراو لەلایەن بازرگانانەوە بە وڵاتانی دراوسێ ئەگەر زیانی ئابووری نیشتمانی هەبێت ڕێگەپێدراو نییە.

دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد، عەلی سیستانی هاتەدەنگ و لە فەتوایەکدا باسی لەوەکرد، فرۆشتنی دراو خۆی ڕێگەپێدراوە بەو مەرجەی زیانی ئابووری نیشتمانی نەبێت و پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکان نەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی ڕای شارەزایانی بواری ئابووری، یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بەقاچاغبردنی دۆلار لە عێراقەوە بەرەو وڵاتانی دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا