ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێم تاوتوێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی شوباتی 2022 ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێم لە دەرەوە و بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری عێراق و هەرێم دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە هەرێم دەخرێتەڕوو.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە، “خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان”.

هاوکات دوو تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بریتین لە: خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم و خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا