دەستەی دەستپاكی نزیكەی 50 خاوەن كۆمپانیای ئاڵ و گۆڕی دراو دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق نزیكەی 50 خاوەن كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە و یاریكردن بە بەهای دراو دەستگیركران.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی بەڵگە و زانیاری لەلایەن فەرمانگەی لێكۆڵینەوە سەر بە دەستەی دەستپاكی عێراق لە نۆ پارێزگا بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە و یاریكردن بە بەهای دراوە بیانییەكان، بە فەرمانی دادوەر 46 كەس دەستگیركراون كە خاوەنی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خاوەنی ئەو كۆمپانیایانە كە كەرتی تایبەتن بە شێوەی نایاسایی و فێڵكردن لە رێگەی پاسپۆرتی هاووڵاتیانەوە دراوی بیانییان لە بانكی ناوەندی راكێشاوە و لە بازاڕی رەشدا فرۆشتویانەتەوە، بۆ هەر پاسپۆرتێكیش دوو هەزار دۆلاریان راكێشاوە بەبێ ئەوەی خاوەنی پاسپۆرتەكان ئاگادار بن، چونكە سەرجەمیان ساختەكرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا