سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی 24ـی شووبات، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەبارەی دەنگدان لەسەر چەند پرۆژەیە یاسایەک ئەنجام بدات و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکەش دەکرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی شەممە بریتیدەبێت لە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەدەغەکردن و رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوونەی باڵای حزبی پێشووی شۆرشی عێراق دەکرێت لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای پاسپۆرت و هەمواری یاسای زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان.

هەرچەندە هێشتا سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵنەبژێردراوە، بەڵام کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجوومەنەکە لەلایەن جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەن بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەبرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا