پۆڵەتیک پرێس
رۆژی چوارشەممە ئیسحاق هرتسوگ، توانی ببێتە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیسرائیل لەدوای ئەوەی زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
هرتسوگی تەمەن 60 ساڵ بووە یانزەهەمین سەرۆکی ئیسرائیل و کوڕی حاییم هیرتسوگە، کە شەشەم سەرۆکی ئیسرائیل بوو و رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە جەنگی ساڵانی شەستەکان.
ئەم سەرۆکە نوێیەی ئیسرائیل لە 22ی ئەیلولی ساڵی 1960 هاتووەتە ژیانەوە و باوکی بەڕەچەڵەک ئێرلەندییە و دایکیشی لەشاری ئیسماعیلیەی میسڕ لەدایکبووە.
ئیسحاق لەزانکۆکانی کۆرنێل و نیویۆرک خوێندوویەتی و پلەی ئەکادیمی بەدەستهێناوە و دواتر لەکۆتاییەکانی ساڵی 1978 گەڕاوەتەوە بۆ ئیسرائیل.
ئەم کەسایەتییە لەهەواڵگری ئیسرائیلدا کاری کردووە و لەمیانی جەنگی لوبنانیشدا لەساڵی 2006 وتەبێژێکی ناوداری ئیسرائیل بوو.
پێشتریش هیرتسوگ سەرۆکی پارتی “کار” بوو و لەناو ئۆپۆزسیۆندا کاری دەکرد و لەهەڵبژاردنی ساڵی 2013 لەبەرامبەر بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی ئیسرائیل شکستیهێنا.
پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی فەخرییە لەئیسرائیل و ئەو کەسەی دەبێتە خاوەنی ئەم پۆستە لەتوانایدایە لەدوای هەڵبژاردنەکان سەرۆکە سیاسییەکان دابمەزرێنێت لەپێناو پێکهێنانی حکومەت، هاوکات لەتوانایدایە بڕیاری لێخۆشبوون دەربکات.