سعودیە مەرجی تەمەن بۆ فەریزەی حەج دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

حكومه‌تى سعودیه ڕایگەیاند، بە دوو مەرج خەڵک دەتوانێت بڕواتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

حکومەتی سعودیە ڕایگەیاند، ئەمساڵ یەک ملیۆن حاجی ڕوو لەو وڵاتە دەکەن و پێشوازیان لێدەکرێت، بەڵام بە دوو مەرج یەک لە مەرجەکان ئەوەیە ئەو کەسەی دەڕوات بۆ حەج دەبێت تەمەنی لە 65 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سەرجەم ژەمەکانی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و پێش ئەوی برۆنە ناو خاکی سعودیە پشکینینی کۆرۆنایان ئەنجام دابێت.

ماوەی دوو ساڵە، تەنها خەڵکی سعودیە بۆیان هەیە فەریزەی حەج بەجێبهێنن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ خەڵکانیتر ڕاگیرابوو، لە ئێستادا بەپێی ئەو مەرجانە پێشوازی لە حاجیان دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا