مەسرور بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لەماوەی سەرۆکایەتیی کابینەی نۆیەم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەڵەبجە بکات و بەردی لە مەراسیمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەیەک دادەنرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (22-2-2024)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە دەکات و کاتژمێر 1:00 بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبوو کە رەزامەندی بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی پردی تووەقوت وەرگیراوە و دوای گرتنەبەری رێکارەکان و ئاراستەکردنی نوسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی پردی توەقوت بە رێکاری یاسایی و بەپێی رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی (2016) خراوەتە پرۆسەی تەندەرینەوەو ئیحالەی کەمترین نرخ کراوەو بۆ کۆمپانیایەکی خۆماڵی دەرچوە، “بەڵام پردی سازان لەنێو رەزامەندیەکە نەبو، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی هێشتا رێککەوتن لەنێوان حکومەتی عێراق و ئێران نەکراوە کە دەروازەی سازان بکرێتە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا