پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵەندیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، له ژێر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی تواناكانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، پێویستیان به مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سەرۆکوەزیران، رۆژی پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی گفتوگۆی دو قۆڵی له‌گه‌ڵ مارك روته هاوتا هۆڵەندییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوە به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی دێت بۆ هۆڵەندا.
ئەوەشهاتوو، له گفتوگۆكاندا ژماره‌یه‌ك رێكکه‌وتن واژۆكران بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوكاری دو قۆڵی له‌نێوان عێراق و هۆڵەندا، كه لیژنه‌كانیش تایبه‌تمه‌ندن له بواره جیاجیاكان، دیارترینیان لیژنه‌ی هاوكاری له بواری كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای ئاو و ئاودێری بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی عێراق، كه ڕوبه‌ڕوی كه‌می ئاو ده‌بێته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی حكومه‌ت له‌م ڕوه‌وه ئه‌نجامیانده‌دات به‌سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی كۆمپانیا هۆڵەندییه‌كان
له میانه‌ی گفتوگۆكاندا محه‌مه‌د شیاع سودانی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هۆڵەندا ده‌ربڕی له پاڵپشتیكردنی عێراق له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی شه‌ڕی داعشدا و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گواستنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبونی هه‌وڵه‌كانی هاوكاری و سه‌قامگیری، هه‌ڵوێستی عێراقیشی نوێكرده‌وه سه‌باره‌ت به نه‌بونی پێویستی مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق له ژێر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی تواناكانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.