زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق، زانیاری نوێ لەبارەی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە7ی شوبات، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “لە رێگەی 618 ملیار دینارەکە و داهاتی ناوخۆ، کە لە 300 ملیار دینار زیاترە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابین دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هەموارەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە رێککەوتنی لەسەر کراوە و کێشەی نەماوە”.

ڕوونیکردەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی راستەقینە نامێنێت و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا