شاندی هەرێم و عێراق لە رێكەوتن بۆ ناردنی سێ‌ 700 ملیار دیناری تر نزیكن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی هات بەگوێرەی زانیارییەكان حكومەتی عێراق رازی بووە بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ سێ 700 ملیار دیناری دیكە وەك قەرز بداتە هەرێمی كوردستان .

كەمێك لەمەوبەر لە بەغدا كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی كۆتایی هات، بەڵام كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكییەكان بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شاندی هەرێم و بەغدا لە رێككەوتن نزیكن لەسەر مووچە و حكومەتی ناوەندی سێ 700 ملیاری دیكە هاوشێوەی سێ مانگی رابردوو بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دەنێرێت.

هاوكات پێگەی بەغداد ئەلیەومی عەرەبیش لەسەر زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە كە، شاندی هەولێر و بەغدا نزیكن لە رێككەوتن و پێشنیار كراوە كە بەغدا سێ 700 ملیار دیناری تر بۆ مووچەی سێ مانگی تر بۆ هەرێم بنێرێت و لەدوای ئەوە رێككەوتنێكی نوێ لەپاش دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا