پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی، دەست بەسەر بڕێک دەرمانی بەهێزکردن و لاوازکردنی جەستەدا گیرا، کە لەڕێگەی پەیج و ئەکاونتەکان بەشێوەی ئۆنلاین بە هاوڵاتیان فرۆشراوە.
ئەمڕۆ، سێ شەممە 11ی نیسان، د.هاڤێڵ ئازاد، سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر ئەو دەرمانانەی بەشێوەی ئۆنلاین بەخانمان دەفرۆشرێت پێکهاتەکەیان دیارنییە و کەس نازانێت لەچی دروستکراون، بەشێکی دیکەیان بەسەرچووە و ماوەی بەسەرچوونیان درێژکراوەتەوە و دەستکاری لێبڵەکانیان کراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی دیکەی ئەو دەرمانانە ساختەکراون، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی خانمان دەکەن، لەو جۆرە پەیج و ئەکاونتانە هیچ جۆرە دەرمانێک نەکڕن و بەکارینەهێنن.
جەختیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەموو دەرمانەکان لەناودەبرێن