نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و ئیدارەی خۆسەری بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزەوات و میوە و بەرهەمە خۆراکییەکان کە لە شار و شارۆچکەکانی سوریاوە رەوانەی ناوچە کوردیەکان دەکرێن.

رۆژی 22ی ئادار حکومەتی سوریا سێ دەروازەی سنوری رۆژئاوای کوردستانی لە رەقە و مەنبەج و تەبەقە بەڕووی جوڵەی بازرگانی و جوڵەی هاوڵاتیاندا داخست.

لەوبارەیەوە محەمەد سەلیم، بازرگانی سەوزەوات لە قامیشلۆ وتی: داخستنی ئەو دەروازە سنورییانە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان بەجۆرێک نرخی کیلۆیەک تەماتە لە 900 لیرەی سورییەوە بۆ 2200 لیرە زیادیکردووە و نرخی کیلۆیەک مۆزیش لە 3200 لیرەوە بووەتە 4800 لیرە.

سەلیم ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی بارهەڵگرەکانی میوە و سەوزە گەڕاونەتەوە بۆ شارەکانی دیمەشق و حەلەب و لازقیە و تەرتوس بەهۆی ئەوەی حکومەتی سوریا رێگەی نەداوە لە دەروازەی تەبەقە تێپەڕن و بگەنە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری.

لە ئێستادا زۆربەی جۆرەکانی سەوزە و میوە لە بازاڕی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری و بەتایبەتی ناوچە کوردییەکاندا نەماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا