مەترسی لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی داهاتوو ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان مەترسیەك لەسەر دابەشكردنی موچە بۆ مانگی داهاتوو ئاشكرا دەكات و ئاشكرای دەكات بەبێ بەغدا هەرێم ناتوانێت مووچە بدات.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئەگەری نەناردنی پارەكەی بەغدا بۆ مانگی داهاتوو، هەرێمی كوردستان ناتوانێت پارەی موچەی فەرمانبەران بەداهاتی ناوخۆ دابین بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا حكومەت چاوەڕێی گەیشتنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدایە، بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات.

بڕیاربوو ئەمڕر وەزارەتی دارایی عێراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران بكات، كە بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویستەوە نزیكەی دوو هەفتە دوا كەوتبوو، بەڵام هێشتا دیار نییە كەی حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نیسان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا