پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نزیکن لە رێککەوتن لەبارەی بودجە و کاردەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.
عەباس کازم نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە دۆخی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ھەماھەنگی بەردەوام لەنێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و نزیکن لە رێککەوتن لەسەر بودجە، ھەروەھا کاردەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی تورکیاوە.
جەختیشیکردەوە، ھێرشکردنە سەر خاک و سەروەری عێراق لەلایەن ھەر لایەنێکەوە بێت رەتیدەکەنەوە و عێراق رێگە بەھیچ لایەنێک نادات ئاسایش و سەقامگیریی بخاتە مەترسییەوە.
نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش، دەڵێت: حکومەتی عێراق لە ئاساتی وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی کار بۆ عێراقێکی بەهێزتر بکات، هەروەها لە رووی نێودەوڵەتییەوە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی داوە.