پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمشەو کەسوکاری خوێندکارانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە مامۆستایان کرد بچنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن تا مافی خوێندکارەکانیان نەفەوتێت.
ئەمشەو ئەنجومەنی دایک و باوکانی خوێندکاران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سەرەرای ئەوەی لە موعانات وکێشەو گرفتەکانی مامۆستایان تێدەگەین و لە گەڵ داوا ڕەواکانی مامۆستایانداین، بەڵام داواکارین لە مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و یچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تامافی خوێندکارەکانیان نەفەوتێت.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشدا، جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی مامۆستایان لە لای حکومەتە و داواکارین لە حکومەت ئاوڕی جدی لە داوا رەواکانی مامۆستایان بداتەوە.
ئەنجومەنی دایک و باوکانی خوێندنکاران جەختیان لەوە شکردەوە، کە ئایندەی نەوەکانیان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە و داواکارین مامۆستایان رۆڵەکانی خۆیان و ئێمەش لە ساڵێکی خوێندن بێبەش نەکەن و دڵسۆزانە دەرگای خوێندنگاکان بکەنەوە.