کۆمسیۆن 15ملیۆن کارتی بایۆمەتری دابەش کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەێنێت، ڕێژەیەکی زۆری لە کارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەش کردووە.

عیماد جەمیل ئەندامی بەشی زانیاری لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، جەختی لەوە کردەوە، کۆمسیۆن  لە %87ی کارتەکانی هەڵبژاردنی دابەش کردووە، ئاماژەی بەوەشدا لە دیالەو واست زۆرترین ڕێژەی دابەش کردنیان هەبووە.

جەمیل وتیشی، کۆمسیۆن لە 17ملیۆن کارت نزیکەی 15ملیۆنی دابەش کردووە، ئاماژەی بەوەشدا کاری کۆسمیۆن چاودێری کردنی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی دەبێت بۆ ئەوەی دەستکارو دەنگەکان نەکرێت و هەموو ئامادەکارییەک کراوە.

ڕوونیشی کردەوە، کۆمسیۆن هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی و چاودەری گرتۆتە بەر، بە تایبەت لەو پارێزگایانەی کە پێشتر کێشە تیایدا ڕوویداوە لە کاتی هەڵبژاردندا، بەهۆی جیاوازی لە نێوان لایەن و هێزە سیاسیەکاندا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک