وەزیری بەرگری ئەمریكا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن بڵاویكردەوە ، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری لەدوای جەند رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر دواجار نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند: لوید ئۆستن لە 22ی كانونی یەكەمدا سەردانی سەنتەری پزیشكی سەربازیی واڵتەر رید لە ویلایەتی میریلاند كرد، بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات، دواتر لە 1ی ئەم مانگەوە دووبارە گەڕایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی كێشە تەندروستییەكانەوە.

لای خۆیە جۆن كێربی ئاماژەی بەوەدابوو، پزیشكی وەزیری بەرگری ئەمریكا پێی وایە رەنگە ئۆستن هێشتا پێویستی بە هەندێك چاودێری هەبێت.

وتەبێژەكەی كۆشكی سپی وتیشی: ئۆستن لە ژووری نەخۆشخانەكەیەوە بەشداری گفتوگۆكانی سەبارەت بەو چالاكییانە كرد كە لە دەریای سوور ئەنجامدران.

ئەمە لەكاتێكدایە كۆشكی سپی و پنتاگۆن داوای دوورخستنەوەی ئۆستنیان رەتكردەوە و بەرپرسانی كۆشكی سپی رایانگەیاندووە، بایدن هێشتا “متمانەیەكی تەواوی” بە ئۆستن هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا