پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هۆی جەنگی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی دۆلار رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتدا بەرزبووەتەوە.
زوهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، جیهان بە هۆی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە و گۆرانکارییە ژینگەییەکان توشی هەڵاوسان بووە و عێراقیش بەشێکە لەو گۆڕانکاریانە.
هینداوی روونییکردەوە، عێراق بە رێژەی لە ٪٦ بۆ ٪٧ توشی هەڵاوسان بووە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش لە وڵاتدا کاریگەری لەسەر ئەو هەڵئاوسانە هەبووە.
هەروەها زوهەیر هینداوی لەبارەی چارەسەری ئەو هەڵائاوسانەی رووبەڕووی عێراق بووەتەوە دەڵێت، گرتنە بەری رێکارەکانی چارەسەر دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابووری و حکومەتیش لە پلانیدایە بۆ پشتگیری لایەنەکانی پیشەسازی و کشتووکاڵی لە ناوخۆدا بکات.
لەلایەکی دیکەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندوە، ئاستی هەڵاوسان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ دادەبەزێت لە عێراق و دەگاتە ٤.٥% لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا ٦.٤%.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵاوسان لە وڵاتانی عەرەبیدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەرزدەبێتەوە، بەرزترین ئاست لە سودان دەبێت و هەڵاوسانی ساڵانەی دەگاتە ٧٦.٩، هەروەها یەمەن لە پلەی دووەمدایە بە ١٧.١% و میسر لە پلەی سێیەمدا دەبێت بە ١٢%.