وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ئەمساڵ یەک ترلیۆن دینارمان لە بودجەی ساڵی 2024دا بۆ تەرخانکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ یەک ترلیۆن دینارمان لە بودجەی ساڵی 2024دا بۆ تەرخانکراوە و پشتیوانی هەموو کەرتەکانی کشتوکاڵی پێدەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی کانونی دووەم، د.مەهدی سەحەر جبوری، بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد،” بەمەبەستی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەزارەت لە بودجەی ساڵی 2024دا تەرخانکراوە میکانیزمێک بۆ پاڵپشتیکردنی جوتیاران ئامادەدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە بڕی یەک ترلیۆن دینار کە ئەمساڵ بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ تەرخانکراوە، بڕی 350 ملیار دینار بۆ کڕینی سێ جۆر تۆوی گەنم تەرخاندەکرێت و بەنرخی پاڵپشتیکراو بەڕێژەی %70 بە جوتیاران دەفرۆشرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، 350 ملیار دیناری دیکەش بۆ کڕینی سیستمی ئاودێری هاوچەرخ تەرخانکراوە و بەنرخی پاڵپشتیکراو بەڕێژەی %30 بەقیست بۆماوەی 10 ساڵ بە جوتیاران دەفرۆشرێت، هەروەها لەوبارەیەوە دوو گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان واژۆکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا