ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی لێدوانێكی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رەتدەكاتەوە كە وتبوی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبونەتەوەو هەردولا پێیان باشە دەوام دەستپێبكاتەوە.

ئەنجومەنەكە دەشڵێت، تا داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێن بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین و دەرگای خوێندگاکان ناکەنەوە.

دەقی رونكردنەوەكە:

رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازییەوە

ئەمڕۆ کەسێک بەناوی (م.عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی)؛ لە سێ لێدواندا، ئاماژە بەوە دەکات گوایە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبونەتەوە و هەردولا پێیان باشە دەوام دەستپێبکاتەوە.

ئێمە وەکو ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، لە کاتێکدا ئەم جۆرە لێدوانانە بە نابەرپرسانەو ناڕاست دەزانین و ڕەتیدەکەینەوە، هاوکات دوپاتی دەکەینەوە، بەردەوامین لە بایکۆت و تا داواکارییەکانی ناو دوا یاداشتمان و کۆتا بەیاننامەمان کە لە کۆیە لەسەر گڵکۆی شەهید مامۆستا هێرش خوێندرایەوە (ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردوە) خۆی لە پێنج خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە جێبەجێنەکرێن، بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین و دەرگای خوێندگاکان ناکەینەوە.

لە نزیکترین کاتدا ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەینەوە و بەکردەیی هەمو میکانیزم و ڕێکارێکی جیاواز دەگرینە بەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی

2-1-2024

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا