بەم دوعایه بڵێن ئامین

ئەم بردنەوەیه ئاماژەیەكه بۆ گەڕانەوەی كەركووك بۆ پێش ڕیفراندۆم، كەركوكییەكان سەلماندیان كوردبونیان لەپیش هەرشتێكی ترەوەیە، چونكە لەچەند ساڵی رابردوو نەیارانی كوردو كوردستانی كەركوك شتێك نەما نەیكەن، گومانی تێدا نییه دوای ڕیفراندۆم و وەدەرنانی هێزه كوردیەكان سەرجەم گرووپ و هێزە سیخوریە نیودەوڵەتیەكان، كاریان لەسەر بێ ئومێد كردنی كوردانی كەركوك كردو ئامانجیان له ناوبردنی هیوا و ئومێدێك بوو كه جارێكیتر كوردەكان نابێت به خەیاڵیش بیر لە كەركوك بكەنەوە و بەتەواوەتی له ئایندەكەی دایببرن …

بەڵام له دۆخێكدا كه حوكمڕانی باشووری كوردستان غەرقی دەرد و كێشه و گرفتی جۆراوجۆرە، توشی دابرانێكی قوڵی ناوخۆیی بووە، رەخنەو گللەییەكی زۆر هەیەو كێشەی ئابوری و بەرچاوی هەیە، كەچی لەم دۆخەدا كوردەكان به بەشداریەكی بەرچاو به به هێزترین مۆدێلی دیموكراسیی و مەدەنی، بەشێوەیەكی ناتوندوتیژی و ئەقڵانی بونەوه به سەنتەر و زۆرینە لەكەركوك.

بۆ ئەم هەنگاوەش ناكرێتیەكێتیەكان به تایبەت لیستەكەی(ی.ن .ك) لەبەرچاو نەگیرێت، بۆیە پێویسته سەركەوتنەكەی به پیرۆزی تەماشا بكرێت و وە هەنگاوێكی ئەرێنی و كوردانە بخوێنرێتەوە نەك حزبیانە، بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی هەر رەخنەو گللەیەك كەلەم هێزە هەیە، هەقە لەم هەنگاوە دەستخۆشی لێبكرێت كە توانی لەگەڵ خۆیدا كارتی كوردی له كەركووك بردەوه سەرمێزی دۆست نەیاران، ئیتر بەم دوعایه بڵێن ئامین و پێكەوه بڵێین له كورد پیرۆزه و دەست خۆشیش بكەین لەسەرجەم هێزە كوردییەكان، تا بتوانن ئەم هەنگاوە بكەنە سەرەتایەكی پتەو هەمیشەی بۆیەكیتی كوردانی كەركوك چونكە كەركووك هەم قودسه و هەم دڵ!

سالاری بازیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا