کۆمپیوتەرێکی گەورە لەبواری پزیشکیدا بەرهەم دەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێنڤیدیا رایگەیاند، کار دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی خێراترین کۆمپیوتەری گەورە لە بەریتانیا کە توێژەرانی بواری پزیشکی دەتوانن بۆ کارکردن لەسەر کێشە پزیشکییەکانی وەک کۆڤید-١٩ بەکاریبهێنن.

کۆمپانیای ئێنڤیدیا رایگەیاند، بڕی ٤٠ ملیۆن پاوەند بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەرێکی گەورە تەرخان کراوە تا لە بواری پزیشکیدا بەکاربهێنرێت و وا بڕیارە کۆمپیوتەرەکە لەژێر ناوی “کامبریج-١” لە کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمبهێنرێت.

جین هۆن سوان سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێنڤیدیا رایگەیاند، کۆمپیوتەری “کامبریج-١” کە بڕیارە لەڕووی هێزەوە ببێتە بیست و نۆیەمین کۆمپیوتەری گەورەی جیهان، رێگە بە توێژەران دەدات لەڕێیەوە کار لەسەر ئاستەنگە پزیشکییەکان بکەن.

هوانگ دەشڵێت: کارکردن لەسەر بەرهەڵستییەکانی بواری پزیشکی پێویستی بە کۆمپیوتەری بەهێز هەیە لەبواری زیرەکی دەستکرد.

کۆمپانیای ئێنڤیدا، لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەردا کاردەکات، هاوکات، لە پلانیدایە کار بکات بۆ دامەزراندنی ناوەندی توێژینەوەی زیرەکی دەستکرد لە کامبریجی بەریتانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا