پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕی Business Insider ئاماژەی بە چەند رێگایەکی ئاسان کردووە کە دەتوانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەرەکانمان پەنایان بۆ ببەین.
ئەو رێگایانەش ئەمانەن:
١- ژمارەی ئەو بەرنامانە کەم بکرەوە کە لەگەڵ کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت بە ئۆتۆماتیکی کار دەکەن.
٢- خۆت بەدوور بگرە لە کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لاپەڕەی ئینتەرنێت لە یەک کاتدا.
٣- زوو زوو پشکنینی کۆمپیوتەرەکەت بکە تا ئاگاداربی ئەگەر ڤایرۆس چووبێتە ناوییەوە.
٤- جار جار رێستارت بە کۆمپیوتەرەکەت بکە لانیکەم لە چەند رۆژێکدا جارێک ئەمە بکە.
٥- بوەستە لە بەکارهێنانی OneDrive کە لەلایەن تۆڕی مایکرۆسۆفتەوە پێشکەش دەکرێت بە بەکارهێنەران، چونکە هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ خزمەتگوزاری زەخیرەکردن سیستمی کۆمپیوتەرەکە خاو دەکاتەوە.