ژمارەی كوژراوانی غەززە 13 هەزاركەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی كوژراوان لە كەرتی غەززە گەیشتە 13 هەزار و 300 كەس و زیاتر لە 31 هەزار كەسیش برینداربوون، كە زیاتر لە نیوەیان ژن و منداڵن.

نوسینگەی راگەیاندنی حكومی لە كەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 13 هەزار و 300 كەس كوژراون كە پێنج هەزار و 600 كەسیان منداڵن و سێ‌ هەزار و 550 كەسیان لە ژنان پێكهاتوون.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی برینداران گەیشتووەتە زیاتر لە 31 هەزار كەس كە لە 75% یان ژن و منداڵن و ملیۆنێك و 500 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.

نووسینگەی راگەیاندنی حكومی لە كەرتی غەززە ئەوەشی خستەڕوو، 225 هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون و 226 خوێندنگە و 83 مزگەوت و سێ كەنیسە و 98 بینای حكومی بەهۆی بۆردومان و هێرشی ئیسرائیلەوە زیانیان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا