وەزارەتی تەندروستی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ئاگاداردەكاتەوە ئامادەكاری بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی راسپارد، ئامادەكاری بۆ ئەگەری روودانی لافاو بكەن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی راسپێردران، سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن ئامادەكاری بكەن، لە ئەگەری روودانی لافاو یان هەر روداوێكی دیكە، لە ئامادەباشی دابن و بەهانای هاووڵاتیانەوە بچن و تیمەكان لەسەر هێڵ بن.

رۆژی یەكشەممە بارانبارنی مام ناوەند لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و پاشان لێزمەباران و هەورەتریشقە لە كاتەكانی ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆك زیاد بوو.

لە درەنگانی شەودا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین، زۆرترین رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆك (شیلادزێ، ئامێدی، چەمانكی و ئاكرێ) دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا