پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی پشكی هه‌رێم له‌بودجه ده‌كات.
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا دیارنییه كێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی تووشبوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی داریی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت.
شانده‌كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم بگاته ڕێككه‌وتن، به‌وپێیه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانێكی بچوككراوه‌یه و ڕێككه‌وتن له‌وێ، ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕاندنی پشكی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان به‌بێ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ.
دواین هه‌ڵوێستی ئه‌ندامه شیعه‌كانی نێو لیژنه‌ی دارایی به‌وشێوه‌یه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌و نرخه‌ی سۆمۆ ده‌یفرۆشێت پێشكه‌شی به‌غدای بكات، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆڵه‌تیك كه‌وتووه، شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و بڕه نه‌وته كه‌مبكاته‌وه به‌وپێیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به نرخی سۆمۆ، پێوێستی به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه بۆئه‌وه‌ی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات.
پشكی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراق 13 تریلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینارە، له‌به‌رامبه‌ریشدا دەبێت شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 وە تاوەکو 2020 یەکلایی بکرێنەوە، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی خۆی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.