لە یادی دامەزراندنی سلێمانیدا قوباد تاڵەبانی سێ پرۆژەی گرنگی راگەیاند.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەمیانی بەژداریکردنی لە یەکەمین کۆنفرانسی رێکخراوی مید، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سێ پرژەی گرنگی لەبوارەکانی پێداچوونەوە بە شێوازی حوکمڕانی و تێڕوانینەکان بۆ گەشەپێدانی زیاتر، راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ساڵانێکی زۆرە بابەتەکانی چاکسازی، گەشەپێدانی ئابوری و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات و بنەبڕکردنی گەندەڵی و پرسی سەرەکی سیاسەتن لە کوردستان و عێراقدا”.

هەروەها ووتیشی، “خۆ ئەگەر بۆ هەموو ئەم بابەتانە نیەتی جدی و نیازپاکیش هەبێت، دیسان جێبەجێکردنیان قورسە، چونکە هیچ هەنگاوێک سەرکەوتوو نابێت بەبێ بوونی پلانی زانستی لەسەر بنەمای داتای ورد و دروست و بەشداریپێکردنی هاوڵاتییان لە دۆزینەوەی چارەسەر و پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا”.

جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی، “ئەزمونی گەشەپێدانی دوو دەیەی رابردوو لە هەرێم پێمان دەڵێت کە شارە گەورەکان و سەنتەری پارێزگاکان گەشەیان کردووە، بەڵام شارۆچکەکان، قەزا، ناحییەکان و تەنانەت گوندەکانیش تا رادەیەک پەراوێز خرابوون. کوردستان نابێتە وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن ئابوورییەکی تۆکمە و سەقامگیر، ئەگەر مۆدێلێک لە حوکمڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەکەین. لە مۆدێلی گەشەپێدانی ناوچەییدا، دەبێت بەپێی تایبەتمەندی هەر ناوچەیەک پلانی تایبەت بە گەشەپێدانی ئەو ناوچەیەمان هەبێت و جێبەجێی بکەین”.

پڕۆژەی شۆڕشی داتا، تەواوکاری پڕۆژەکانی خزمەت و بایۆمەتری و ژمارەی کەسیی بێهاوتای حکومەتی هەرێمە، یارمەتیدەری کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتە کە بە پشت بەستن بە داتای ورد و زانستی پلان دابنێن. یارمەتیدەرمانە لە هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی هاوسەنگ، بەو واتایەی قەزا و ناحیە و گوندەکانیش هاوشان لەگەڵ شارە گەورەکان گەشە بکەن و توانا مرۆیی و سروشتییەکانیان بخرێنە خزمەت گەشەپێدانەوە.

هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەت پرۆژەیەکی دیکەی بەناوی پرۆژەی “سمارت سولی- سلێمانی زیرەک” راگەیاند و ووتی، ڕۆژەی سمارت سولی یان سلێمانی زیرەکیش، پڕۆژەیەکی گرنگی دیکەیە و ئامانجەکەی بەشداریپێکردنی هاوڵاتییانە لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا. ئەم پڕۆژەیە پردی پەیوەندیی نێوان هاوڵاتییان و ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکانە لەگەڵ حکومەت و کەرتی تایبەت. ئەم پڕۆژەیە هەوڵی ئەوەیە هەموو توانا زانستی و فکرییەکانی کۆمەڵگا بخاتە خزمەت پرۆسەی گەشەپێدان و باشترکردنی حکومڕانییەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ووت، “هەردوو پڕۆژەی شۆڕشی داتا و سمارت سولی، عەقڵ و توانا و رۆئیای گەنجانەی لە پشتە، هەربۆیە پڕۆژەی سێەمیش سازدانی کۆڕبەندێکی ساڵانەی گەنجانەی تەکنەلۆژیاییە بۆ داهێنان و کارسازی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا