رۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی ژنەکانی داوای بەهاناوەچوون لە ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە واشنتۆن، داوای پێکهێنانی لیژنەی نێودەوڵەتی سەربەخۆی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییە سێکسیانەی دەکرێتەسەر ژنانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.

سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە واشنتۆن، داوای لە هەریەکە لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بەتایبەت کۆنگرێس کرد، بەشداربن لە پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بەو هیوایەی دادپەروەری بەدیبێنن.

سینەم باسی لەوە کرد، پێویستە تیشک بخرێتەسەر ئەو دۆخەی بەسەر ژنانی کورددا دێت لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا، هاوکات، بکەری ئەو دەستدرێژی و تاوانانە لیپێچینەوەیان لێبکرێت و ئەو ژنانەش ئازاد بکرێن کە هێشتا لەژێر چنگی ئەو میلیشیایانەدان.

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا کۆمەڵەیەکی پێکهێناوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو تاوانانە، بەڵام ئەو لایەنانەی لیژنەکەیان پێکهێناوە هەر خۆیانن تاوانەکان ئەنجام دەدەن، وتیشی: چۆن دەگونجێت تاوانبار و خراپەکار هەر خۆی دادوەریش بێت؟!

لەبارەی دۆسیەی دەستگیرکردن و پێشێلکارییەکانی مرۆڤ لەلایەن تورکەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکانیان لە عەفرین ئەوەی خستەڕوو، لە سەرەتای ئازادکردنی عەفرینەوە لە ساڵی 2018 کاری لەسەر کراوە.

هەفتەی رابردوو، پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلانی کورد لێکۆڵینەوەیەکی پەرلەمانی پێشکەش کرد و ئاراستەی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد، ئەم لێکۆڵینەوەیە چەندین مشتومڕی لەبارەی کۆمەڵە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێنایە ئاراوە کە بە سەدان ژن و کچی کوردی ناوچەکانی عەفرین و رۆژئاوای کوردستانیان رفاندووە و بردوویانن بۆ لیبیا و کردویانن بە کۆیلە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا