سەعدی پیرە: سلێمانی دارولمولكی بابانە و بێشەی تێكۆشەران بووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی لە خەڵكەكەی دەكات و لە پەیامێكدا دەڵێت: بەناوی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی ئەم شارە دەكەین و خۆشحاڵین لەگەڵیاندا ئەم یادە دەكەینەوەو هیوادارین هەر وا بەسەركەوتووی و بوێری شاری سلێمانی بمێننەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا بۆ 239 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەڵێت: شاری سلێمانی لە تەمەندا نزیكە لە دامەزراندنی ولایەتە یەكگرتووەكان، لە پێشكەوتنیشدا لەو ماوە كەمەدا پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوەو خاكێكی بەپیتی هەیە و بەرهەمەكانی سلێمانی بازاڕەكانی عیراقیان پڕ كردووە.

وتیشی: سلێمانی هەمیشە پەیوەندییە هەرێمییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەگەشەدا بووە، ئەم شارە دارولمولكی بابانە و بێشەی تێكۆشەران بووە، نوسەر و شاعیری هەڵكەوتووی گەورەی تێدایە و یەكێكە لەو شارانەی لە هەموو خۆپیشاندان و كۆڵنەدانێكدا سەرمەشق بووە، بۆچون و نوێ بونەوەی تازەی تێدا هەڵكەوتوەو شارێكی سەخت بووە بۆ داگیركەران.

وتەبێژەكەی یەكێتی دەشڵێت: سلێمانی لە هەموو قۆناغەكانی شۆڕش ڕۆڵی خۆی بینیوەو بەهەر ڕێگایەك بووبێت ئازار و نەهامەتییەكانی خۆی ڕاگەیاندوە، سلێمانی گرنگیەكەی لە دەستكەوتەكانیدایە، بۆیە بەناوی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتیێەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی ڕەسەنی ئەم شارە دەكەین و خۆشحاڵین لەگەڵیاندا ئەم یادە دەكەینەوەو هیوادارین هەر وا بەسەركەوتووی و بوێری بمێننەوە، تەمەن درێژی بۆ سلێمانی و خەڵكەكەشی دەخوازین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا