وه‌زیری به‌رگری توركیا: به‌مزووانه‌ به‌هاوكاری به‌غدا هێرشده‌كه‌ینه‌سه‌ر په‌كه‌كه‌

پۆڵەتیک پرێس

خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا بەڵێنیدا بەزووترین کات جوڵەی سەربازی هاوبەشی تورکیا و عێراق دژی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق دەستپێبکات.

خوڵوسی ئاکار رایگەیاند، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە عێراق بەردەوام دەبێت و وتیشی: سوپای تورکیا چاودێری دۆخ و جوڵەی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە شەنگال و مەخمور.

ئاشکراشیکرد، تورکیا دڵنیاییداوەتە عێراق کە ئامادەیە بۆ هەماهەنگی و هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە لە دۆسیەی دەرکردنی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەکە.

ساڵانێکە هێزەکانی تورکیا لە هەریەکە لە عێراق و سوریا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو چەکدارە کوردانەی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا